پارێزگاری ئیستانبوول: بەهۆی بوومەلەرزەیەکەوە ١٥١ کەس بەهۆی بازدان لە بەرزاییەکانەوە برینداربوون

پارێزگاری ئیستانبوول راگەیاند، "چارەسەری ١٥١ هاوڵاتی کە بەهۆی بازدان لە بەرزاییەکانەوە لە ترس و دڵەڕاوکێدا لە کاتی بوومەلەرزەکەی ٦.٢ پلەدا برینداربوون، بەردەوامە و ژیانیان لە مەترسیدا نییە."
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن پارێزگاری ئیستانبوولەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە تا کاتژمێر ١٥:٣٠، هیچ نەرێنییەک کە کاریگەری لەسەر ژیانی گشتی هەبێت لە دابینکردنی وزە و ژێرخانی، دابینکردنی غازی سروشتی، ئاوی خواردنەوە و ژێرخانی ئاوەڕۆدا لە بوومەلەرزە ٦.٢ پلەدا کە لە سیلیڤری ڕوویدا، تۆماڕ نەکراوە.
عەلی یەرلیکایا لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەرنجی ڕاکێشاوە بۆ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لە بومەلەرزەکەدا نەبووە، و رایگەیاندووە، "چارەسەری ١٥١ هاوڵاتی کە بەهۆی بازدان لە بەرزاییەکانەوە بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێیەوە برینداربوون لە نەخۆشخانەکان بەردەوامە و مەترسی گیانیان لەسەر نییە، هیچ وێرانکارییەک لە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری شارەکەدا نییە. باڵەخانەیەکی جێهێڵراو لە قەزای فاتیحەکەمان داڕما و بەهۆیەوە زیانێکی گیانی نەبووە. لێکۆلینەوە مەیدانی یەکە پەیوەندیدارەکان بەردەوامە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥١ هەزار و ٣٠٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٧ هەزار و ٩٦ کەس.
جولەکەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبە لە باشووری رۆژئاوای مەسجدی ئەقسا هەڵیانکوتایە سەر حەرەمی شەریف.
لە دەریای مەڕمەڕە لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ رووی دا.